پەرلەمانتارێکی پارتی: داوای پۆستی سوپاسالاری عێراق دەکەینەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتیی کوردستان رایدەگەیێنێت، نوێنەرایەتیی کورد لە دامودەزگا ئەمنیی و سەربازییەکانی عێراقدا زۆر کەمە و داوای گەڕاندنەوەی چەندین پۆستی باڵا دەکەن، لەنێویشیاندا پۆستی سوپاسالاری عێراق، کە ساڵانێکە لای پێکهاتەی شیعەیە.
 
شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە 12-02-2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دەبێت بنەمای هاوسەنگی، سازان و هاوبەشی لە پۆستە باڵا ئەمنیی و سەربازییەکانی عێراقدا هەبێت، بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەوە نییە و نوێنەرایەتیی کورد تەنیا نزیکەی 1%ـە".
 
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر کوردی ناوچە کێشە لەسەرەکان هەژمار بکەن، کورد زیاتر لە 20%ی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت، بەڵام چەندین پۆستی باڵا کە پێشتر لای کورد بوون، ئێستا لێیان سەندراوەتەوە، لەوانە: سوپاسالاری عێراق، جێگری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و جێگری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی.
 
سەبارەت بە پۆستی سوپاسالار، دووبەردانی گوتی: "پێشتر فەریقی یەکەم بابەکر زێباری سوپاسالاری عێراق بوو، بەڵام لە ساڵی 2015وە ئەو پۆستە بە وەکالەت درایە پێکهاتەی شیعە و تاوەکو ئێستاش لای ئەوان ماوەتەوە. ئەگەر ئەو پۆستەش نەدرێتەوە، دەبێت بە پۆستی دیکە قەرەبوو بکرێتەوە، چونکە دەبێت هاوسەنگی هەبێت نەک باڵادەستیی تەنیا یەک لایەن."
 
دووبەردانی کە نوێنەری پارێزگای نەینەوایە، دۆخی پارێزگاکەی بە نموونە هێنایەوە و گوتی، سەرەڕای هەبوونی زیاتر لە ملیۆنێک کورد لە نەینەوا، هیچ پۆستێکی باڵای ئەمنییان نییە، تەنیا جێگری فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە نەبێت.
 
دوای ساڵی 2003، فەریقی یەکەم بابەکر زێباری رۆڵێکی سەرەکی لە بونیادنانەوەی سوپای عێراقدا هەبوو، بەڵام لە ساڵی 2015 لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە خانەنشین کرا. لەو کاتەوە پۆستەکە بە وەکالەت لای عوسمان غانمی بوو، لە ساڵی 2020ـەوەش فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا سوپاسالاری عێراقە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

راهێنانی حەشدی شەعبی

سەرکردەیەکی عەسائیب: ئەوەی پشتگیریی حەشدی شەعبی نەکات نابێتە سەرۆکوەزیران

یاریدەدەری سیاسیی ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق دەڵێت، هەڵوێست بەرامبەر بە دامەزراوەی حەشدی شەعبی "پێوەرێکی بنەڕەتییە" بۆ هەر بەربژێرێک بیەوێت ببێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق. دەشڵێت: "هیچ کەسێک ناگاتە ئەو پۆستە ئەگەر پشتگیری لە مانەوەی حەشد نەکات."