وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ رووداو: زیاتر لە دوو هەزار بیانی بوونەتە خاوەنی وڵاتینامەی عێراقی

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێ، لە ساڵی 2006ـەوە دوو هەزار و 757 هاووڵاتی بیانی وڵاتینامەی عێراقیان پێدراوە و زۆرینەیان لە رێگەی هاوژینییەوە بووە.

لیوا میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رۆژی سێشەممە، 12ـی ئایاری 2026، بە رووداوی راگەیاند: "کۆی گشتی ئەو بیانییانەی لە ساڵی 2006ـەوە وڵاتینامەی عێراقییان پێدراوە، گەیشتووەتە دوو هەزار و 757 کەس."
 
سەبارەت بە وردەکاریی پێدانی وڵاتینامەکان، لیوا میقداد میری گوتی : "پرۆسەی پێدانی وڵاتینامە بەپێی رێکارە یاساییەکان بووە. رێکارەکان دوای رەزامەندییە فەرمییەکان و تەواوکردنی هەموو مەرجە ئەمنی و کارگێڕییەکان جێبەجێ کراون."
 
بە گوتەی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، زۆرینە بیانییەکان کە وڵاتینامەی عێراقییان پێدراوە لە رێگەی هاوژینییەوە بووە لەگەڵ هاووڵاتییەکی عێراق، ئەوانی دیکەش لە خاکی عێراق دەرنەچوون بۆ 10 ساڵ.
 
لیوا میقداد میری دەشڵێت :" پێدانی وڵاتینامەی عێراقی لە چوارچێوەی رێکارە فەرمییە وردەکاندایە بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوون بەو یاسا و رێنماییانەی تایبەتن بە وڵاتینامە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی زەیدی.

ناکۆکیی شیعەکان لەسەر وەزارەت و بەربژێرە؛ رەنگە کابینەکەی زەیدی بە دوو بەش تێپەڕێت

ناکۆکی لەسەر دابەشکردنی وەزارەتەکان و بەربژێرەکان، هێشتا لەنێو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی یەکلا نەبووەتەوە و عەلى فالح زەیدى مەرجى هەیە، بڕیارە ئەو هاوپەیمانێتییە بۆ تێپەڕاندنى ئەو دۆخە کۆببێتەوە. گوتەبێژی ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى دەڵێت: "بە پشتیوانیی خوا، پێنجشەممە دەنگ بە کابینەی حکومەت دەدرێت،" بەرپرسێکی دیکەی لایەنە شیعەکان پێشبینی دەکات بە دوو قۆناخ دەنگ بەو کابینەیە بدرێت.