لێکۆڵینەوە لە ڤیدیۆی خێزانێکی "عێراق"ی دەکرێ کە "دوای کوشتنی کچەکەیان هەڵدەپەڕن"

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
وێنەی هەڵپەڕینی ماڵباتەکە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە
وێنەی هەڵپەڕینی ماڵباتەکە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کۆمەڵگەیی سەر وەزارەتی ناوخۆی عێراق لێکۆڵینەوە لە ڤیدیۆیەک دەکات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری دروستکردووە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەو جۆرە بڵاوکراوەتەوە کە خێزانێک دوای کوشتنی کچە 15 ساڵانەکەیان ئاهەنگ دەگێڕن. بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کۆمەڵایەتی دەڵێت: "هێشتا راستی و دروستیی ڤیدیۆکە نەسەلمێندراوە."

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن، کچە 15 ساڵانەکە کوژراوە، چونکە ئامادەنەبووە ژیانی هاوژینی لەگەڵ ئامۆزایەکی پێک بهێنێت. 
 
عەمید نیبراس عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رۆژی سێشەممە، 12ـی ئایاری 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ڤیدیۆکەمان بینیوە، بەڵام لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردووە بۆ گەڕان بەدوای راستی و درووستی ئەو گرتە ڤیدیۆییە. تاوەکو ئێستا کەس نازانێت ئەم ڤیدیۆیە لە کوێ گیراوە، ئایا کۆنە یان نوێیە."
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمەڵگەیی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی پشتڕاستنەکراوە و دەڵێت: "دەبێت هاووڵاتییان هۆشیار بن لە کاتی بینینی هەر ڤیدیۆیەک کە چەواشەکاری و دروستکراو بێت. بە هاووڵاتییان دەڵێم، بڕوا بەو پەیجە ساختانە مەکەن کە بابەتەکان بۆ نانەوەی پشێوی لەنێو کۆمەڵگەدا بڵاودەکەنەوە."
 
عەمید نیبراس عەلی جەختی لە سەروەری یاسا کردەوە وگوتی: "هیچ کەسێک لە یاسا دەرباز نابێت، ئەگەر تاوان و ستەم بەرامبەر بە کۆمەڵگە و هاووڵاتییان بکات."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەربازی ئیسرائیلی لە نزیک غەززە. وێنە: Reuters

بەرگریی عێراق بۆ رووداو: هیچ بنکەیەکی سەربازی لە نوخێب نییە؛ "رەنگە هێزێکی بچووک لەوێ بووبێت"

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق رایدەگەیێنێت، هیچ بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیلی لە بیابانەکانی عێراق نییە. بەڵام نایشارێتەوە کە لە ناوچەی نوخێب ژمارەیەک سەرباز بینراون کە قسەکردنیان بە شێوازی عەرەبییەکی ناتەواو بووە.