ناکۆکیی شیعەکان لەسەر وەزارەت و بەربژێرە؛ رەنگە کابینەکەی زەیدی بە دوو بەش تێپەڕێت

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ناکۆکی لەسەر دابەشکردنی وەزارەتەکان و بەربژێرەکان، هێشتا لەنێو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی یەکلا نەبووەتەوە و عەلى فالح زەیدى مەرجى هەیە، بڕیارە ئەو هاوپەیمانێتییە بۆ تێپەڕاندنى ئەو دۆخە کۆببێتەوە. گوتەبێژی ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى دەڵێت: "بە پشتیوانیی خوا، پێنجشەممە دەنگ بە کابینەی حکومەت دەدرێت،"  بەرپرسێکی دیکەی لایەنە شیعەکان پێشبینی دەکات بە دوو قۆناخ دەنگ بەو کابینەیە بدرێت.
 
پەرلەمانتارانی عێراق چاویان لەسەر گرووپێکی واتسئەپی تایبەت بە پەرلەمانە، تاوەکو کارنامەی دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر کابینەی حکومەتی تێدا بڵاو بکرێتەوە.
 
نیوەڕۆی سێشەممە 12ی ئایاری 2026 سەلوان ئاکرەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت: "هێشتا کارنامەی هیچ دانیشتنێک لە گرووپەکەمان دانەنراوە، ئەگەر بڕیار بێت  پێنجشەممە دانیشتن بکرێت، دەبێت ئەمڕۆ کارنامەکەی بخرێتە نێو گرووپەکەوە."
 
بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، هەر دانیشتنێک پێویستە بەر لە 48 کاژێر کارنامەکەی بڵاو بکرێتەوە، ئێستا چاوەکان لەسەر ئەو دانیشتنەی پەرلەمانن کە بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت و کارنامەکەی دەبێت.
 
نیوەی ئەو ماوە دەستوورییە 30 رۆژییە بەرەو کۆتایی دەچێت، کە لەبەردەم عەلی فالح زەیدی راسپێدراو بۆ پێکهێنانی حکومەتە، بۆ ئەوەی ناوى کابینە 23 وەزارییەکەی رادەستی پەرلەمان بکات.
 
عەلی دیفاعی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق بە رووداوی گوت: "پشتیوان بەخوا، پێنجشەممە پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت کۆدەبێتەوە."
 
 رێگەی پێشکێشکردنی کابینە وەزارییەکەی بۆ عەلی فالح زەیدی گوڵڕێژ نییە؛ ناکۆکی لەسەر پێکهاتە و دابەشکردنی پۆستەکان هێشتا لەنێو ماڵی شیعەدا جێگەی ناکۆکییە.
 
سەباح ساڵحی، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکردنی رەوتی حیکمە بە رووداوی گوت: "ناکۆکی هەیە لەبارەی دابەشکاریی وەزارەتەکان بەگوێرەی خاڵ و ناوی هەندێک لە بەربژێرانی وەزارەتەکان، سەرۆکوەزیرانی راسپێدراو بۆ پێکهێنانی حکومەت مەرجی ئەوەی هەیە کە بەربژێری وەزارەتەکان پسپۆڕییان لەو وەزارەتەدا هەبێت کە وەری دەگرن، یان لانیکەم ئاگاداری کاری ئەو وەزارەتە بن، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی ئەوپرسانە."
 
وەزارەتەکانی نەوت و دارایی و جێگری سەرۆکوەزیران، هێشتا جێگەی ناکۆکین لەنێو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، وەک گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان کە 164 کورسیی هەیە.
 
بەگوتەی بەرپرسەکەی رەوتی حیکمە، پێشبینی دەکرێت کابینەی حکومەتی نوێ بە دوو قۆناخ دەنگی لەسەر بدرێت و هەندێک لەو وەزارەتانەی ناکۆکییان لەسەرە، دەنگدان بە بەربژێرەکانیان دوابخرێت.
 
بەگوێرەى دەستوور دەبێت  پەنجا کۆیەکى ئەندامانى کابینەى حکومەتى نوێ دەنگى زۆرینەى پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەى دەستبەکار بێت. 
 
 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەربازی ئیسرائیلی لە نزیک غەززە. وێنە: Reuters

بەرگریی عێراق بۆ رووداو: هیچ بنکەیەکی سەربازی لە نوخێب نییە؛ "رەنگە هێزێکی بچووک لەوێ بووبێت"

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق رایدەگەیێنێت، هیچ بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیلی لە بیابانەکانی عێراق نییە. بەڵام نایشارێتەوە کە لە ناوچەی نوخێب ژمارەیەک سەرباز بینراون کە قسەکردنیان بە شێوازی عەرەبییەکی ناتەواو بووە.