رووداو دیجیتاڵ
لیژنەی باڵای ئەمنیی زیارەتە ملیۆنییەکانی عێراق رایگەیاند، یەکێک لەو هێلیکۆپتەرانەی بۆ پاراستنی ئاسایشی زیارەتکاران لە شاری کەربەلا ئەرکی پێ سپێردرابوو، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بەناچاری نیشتەوە و خۆی لە ئۆتۆمبێلێک دا.
عەمید میقداد میری، گوتەبێژی لیژنەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ یەکێک لە هێلیکۆپتەرەکان لەکاتی فڕیندا تووشی کێشەیەکی تەکنیکی بوو و فڕۆکەوانەکەی ناچار بوو بەپەلە بینیشێنێتەوە."
گوتەبێژی لیژنەکە کە هاوکات بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقە، گوتی: "لەکاتی نیشتنەوەکەدا هێلیکۆپتەرەکە خۆی لە ئۆتۆمبێلێک دا و زیانی پێگەیاند."
میقداد میری گوتی: "رووداوەکە تەنیا زیانی مادی هەبوو کە بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت."
هێلیکۆپتەرەکە لە گەراجی سەید جودەت لە کەربەلا نیشتووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ