رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم لە بەغدا کۆبوونەوە و رووبەڕوو لەبارەی چەندین تەوەر گفتوگۆیان کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (13-1-2024)ـیاندا، نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی باسيان له دۆخى سياسى و ئهمنيى عێراق، پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا و گفتوگۆى چارهسهركردنى كێشهكانى نێوانيان كرد و ''تيشكيان خسته سهر ههڕهشه و مهترسييهكانى تيرۆر و دۆخى ناوچهكه بهگشتى.''
ههردوولا بەپێی راگەیێندراوەکە "هاوڕا بوون لهسهر گرنگيى هاريكاريى لايهنه سياسييهكان بۆ بهرهنگاربوونهوهى ئاڵنگارييهكانى ئێستا و پاراستنى سهقامگيريى سياسيى وڵات و دوورگرتنى له لێكهوتهكانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچهكه."
بەپێی زانیارییەکانی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا، بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ زۆرینەی سەرۆکی فراکسیۆنە گەورەکانی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و، جگە لە حەلبووسیش تائێستا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، نووری مالیکی و فایەق زێدان کۆبووەتەوە.
ئەم سەردان و زنجیرە کۆبوونەوانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدان، لەماوەی رابردوودا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە شاندی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارانی کوردی لە عێراق راگەیاندبوو، ئەوان رەشنووسی هەمواری یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دەکەن، بەڵام ئەرکی کوردە رەزامەندی لایەنە سیاسییەکان بەدەستبهێت بۆ ئەوەی لە پەرلەمان کێشە لەبەردەم هەموارەکە دروست نەبێت.
ئهنجامهكانى ههڵبژاردنى ئهنجوومهنى پارێزگەکانى عێراق و ناوچهكانى مادهى 140ـی دهستوور، لايهنێكى ديكهى كۆبوونهوهكهی نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی بوو.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکانیدا پرسی مووچە و هەمواری یاسای بودجە لەگەڵ بەرپرسە عێراقییەکان تاوتوێ دەکات.
کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی تەقەدووم کە گەورەترین پارتی سوننەیە لە پەرلەمانی عێراق لەکاتێکدایە؛ ئێوارەی رۆژی هەینی (12-01-2024) پەرلەمانتارانی ئەو پارتە بە سەرۆکایەتیی حەلبووسی بۆ دیاریکردنی بەربژێرێکیان بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و هەر 45 پەرلەمانتارەکە یاداشتێکیان واژۆکرد، بڕیاریاندا شێخ شەعلان عەبدولجەبار کەریم بەربژێریان بێت بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو تاوەکو دادگەی باڵای فیدراڵی لە (14ـی تشرینی دووەمی 2023) بڕیاریدا ئەندامیێتیی لە پەرلەمان هەڵبووەشێنێتەوە لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە مانگی شوباتی ساڵی 2022 بە ساختەکردنی نووسراو تۆمەتباری کرد و، گوتی نووسراوی دەستلەکارکێشانەوەی بە واژۆی خۆیەوە پێ پڕکردووەتەوە بەبێ ئەوەی وادە لەسەر نووسراوەکەدا هەبێت.
هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە بڕیاربوو کاژێر 03:00ـی ئەمڕۆ دەستپێبکات و تێیدا سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت دواخرا و ئێستا (کاژێر 04:50) زەنگی چوونەژوورەوەی پەرلەمان لێدرا. بۆ ئەوەی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت، پێویستی بە دەنگی 166 پەرلەمانتارە لە 329 پەرلەمانتارەکەی پەرلەمانی عێراق.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ