دادگەیەکی بەغدا 11 ملیار دینار لە 'تاوانێکی فڕوفێڵی دارایی'دا دەگەڕێنێتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت

13-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، 11 ملیار دیناری لە تاوانێکی "فڕوفێڵی دارایی"دا بۆ گەنجینەی وڵات گەڕاندووەتەوە.
 
ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئایاری 2025 لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "دادگەی لێکۆڵینەوەی کەرخ 11 ملیار دیناری عێراقی لە تاوانێکی فڕوفێڵی دارایی دا گەڕاندەوە."
 
پارەکە لە یەکێک لەو کۆمپانیایانە وەرگیراوەتەوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی و بە فێڵ هەوڵی داوە سوود لە جیاوازیی نرخی دۆلار وەربگرێت لەکاتی گواستنەوەی پارە بۆ دەرەوەی وڵات. دادگەی دووەمی لێکۆڵینەوەی کەرخ بڕە پارەکەی گەڕاندووەتەوە.
 
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق باس لەوە دەکات، هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کۆمپانیایانەی کە هەمان شێوازی دژەیاسا پەیڕەو دەکەن بۆ بەدەستهێنانی قازانجی زۆر، کە ئەوەش زیان بە سامانی گشتی دەگەیەنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە