رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ، لە ناوەندی شاری بەغدا ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و 7 ئەندامانی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە گەڕەکی ئوور بووە و ژن و مێرد و پێنج منداڵیان گیانیان لەدەستداوە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ناوی ئەندامانی ئەو خێزانە بڵاوکراوەتەوە کە بوونەتە قوربانی.
ناوی ئەندامانی خێزانەکەش ئەمانەن:
• ئەسیر رەحمان عەبدولموحسین.
• خەنسا ئیبراهیم عەبدولموحسین
• ئەمیر
• سارا
• مەیار
• زەهرا
بە گوتەی پەیامنێری رووداو لە بەغدا، دوای رووداوەکە، تیمی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنەکە و تەرمەکانیان گواستەوە بۆ دادپزیشکی و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ