رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان باران و لە رۆژئاوای عێراقیش خۆڵبارینێکی چڕ هەیە.
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەگەری باران و هەورەبرووسکە هەیە لە ناوچە جیاجیاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و نەینەوا.
بە گوتەی گوتەبێژی دەستەی کەشناسی، لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری خۆڵبارینی سووک و مامناوەند هەیە، بەڵام لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای عێراق خۆڵبارینەکە چڕتر دەبێتەوە.
سەبارەت بە خێرایی با، عامر جابری روونیکردەوە، خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا، لەو ناوچانەی خۆڵبارینەکە چڕە مەودای بینین لەنێوان یەک بۆ دوو کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی دیکە 4 بۆ 6 کیلۆمەتر دەبێت.
گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، بۆ ئێوارە و شەوەکەی دۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ