بانگەوازێکی بەپەلەی وەزارەتی دەرەوە بۆ عێراقییەکانی سوودان: ئامادەبن

14-06-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگەوازێکی بەپەلەی ئاراستەی عێراقییەکانی سوودان کرد و داوایان لێدەکات رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ئامادەبن بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق. راشیدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا 429 عێراقی بەهۆی پەرەسەندنی شەڕ و ناکۆکییەکانی سوودانەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکە.
 
رۆژی چوارشەممە 14-06-2023 د. ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بەناوی "بانگەوازی زۆر بەپەلە" کە ئاراستەی عێراقییەکانی سوودانی کردووە، دەڵێت، "لەپێناو گەڕاندنەوەی بەشێکی دیکەی عێراقییەکانی سوودان و لەسەر داوای ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی وەڵامدانەوەی دیپلۆماسیی بەپەلە لە وەزارەتی دەرەوە، داوا لە رەوەندی عێراقی لە سوودان دەکەین، کاژێر 06:00ـی بەیانیی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 18-06-2023، لە فڕۆکەخانەی بۆرتسوودان ئامادەبن بۆئەوەی لە رێگەی فڕۆکەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق."
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، داوای لەو عێراقییانەش کردووە کە لە سوودانن، نەچنە ئەو شوێنانەوە کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات، داواشی لێکردوون لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە (009647700630600) بکەن.
 
رۆژی 14ی مانگی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە سوودانەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق 429 کەس بوون.
 
شەڕ و پێکدادانی سوودان لە 15ی نیسانی 2023 لەنێوان سوپای سوودان و هێزی پشتیوانیی خێرا سەریهەڵدا، دوای ئەوەی عەبدولفەتاح بورهان، سەرۆکی حکومەتی کاتیی سوودان و محەممەد حەمدان دەگەلۆ، فەرماندەی هێزی پشتیوانیی خێرا، کە هاوکات جێگری بورهان بوو، لێکترازان و شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانیان دروستبوو.
 
بەگوێرەی دامەزراوەی Armed Conflict Location and Event Data Project لە 15ی نیسانەوە شەڕەکە بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم هەزار و 800 کەس. نەتەوە یەکگرتووەکانیش رایگەیاندووە، زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی دیکە لەنێو سوودان ئاوارە بوون و نزیکەی 350 هەزار کەسی دیکە پەنایان بردووەتە بەر وڵاتانی دیکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کارکردن بە یاسای بودجەى عێراق رادەگیرێت

لە ساڵی نوێوە کارکردن بە دەقەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق رادەگیرێت و خەرجکردنی پارەش بۆ هەندێک لە پڕۆژەکان بەستراوە بە دەستبەربوونی پارە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێنجەم دەڵێت، ئەم رێکارە ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەی نەختینە.