بڕیارێکی دادگەی فیدراڵیی عێراق ساڵانە 60 ملیار دینار بۆ فەرمانبەران دەگەڕێنێتەوە

14-07-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارەکەى دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق بۆ راگرتنى کاتیى چەند مادەیەکى یاسای بودجە، لێبڕینى بڕێک پارە لە مووچەى فەرمانبەران رادەگرێت کە بە گوتەى ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمان، ساڵانە دەگاتە 60 ملیار دینار. 

جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوى راگەیاند: "بڕیارى دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق بۆ راگرتنى کارکردن بە چەند مادەیەکى یاسای بودجە، لێبڕینى بڕێک پارە لە مووچەى فەرمانبەران رادەگرێت کە بۆ یاساکە زیاد کرا."
 
رۆژی 12ـى تەممووزى 2023، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، بڕیارێکى دەرکردووە کە بەشێوەیەکى کاتى جێبەجێکردنى شەش بڕگە و مادەى یاسای بودجە رابگیرێت، تاوەکو سکاڵایەک لەو دادگەیە یەکلا دەکرێتەوە، کە محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران لە دادگەکە تۆماری کردووە.
 
یەکێک لەو بڕگانەى تانەى لێدراوە، لە مادەى 28ـى یاساى بودجەدایە کە تایبەتە بە لێبڕینى پارە لە مووچەى فەرمانبەران بۆ سندووقى شەهیدان کە سەر بە دامەزراوەى شەهیدانە، بڕگەیەکى دیکەى مادەى 57ـە کە بەهەمانشێوە تانەى لێدراوە، ئەو بڕگەیە باس لە رێژەى لێبڕینى مووچەى فەرمانبەران دەکات، کە یەک لەسەر هەزارى مووچەکەیانە.
 
جەمال کۆچەر گوتی، بەگوێرەى ئەو لێبڕینە کە لە پەرلەمان بۆ بودجە زیادکرا، ساڵانە نزیکەى 60 ملیار دینار بۆ سندووقەکە زیاد دەکرا، بەڵام حکومەت پێیوایە کە ئەو سندووقە پارەى بۆ دابینکراوە و لێبڕین لە مووچەى فەرمانبەران "یاسایی نییە".
 
لە ساڵى 2017 دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق بڕیارێکى حکومەتى ئەو کاتەى عێراقى هەڵوەشاندەوە بۆ لێبڕینى مووچەى فەرمانبەران، کە لە هەردوو یاساى بودجەى ساڵانى 2016 و2017دا هاتبوو. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.