دادگای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسند دەکات

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی کانوونی یەکەمی 2025، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی پەسند کرد.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەرۆکایەتیی دادوەر مونزیر ئیبراهیم حوسێن و بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامەکانی، دانیشتنێکی داخراوی کرد بۆ وردبینیکردن لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025، کە بە نووسراوی ژمارە (خ/25 ر.م/79) لە 8ی کانوونی یەکەمی 2025 لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە نێردرابوو.

بەگوێرەی راگەیێدراوێکی دادگەکە، "دوای وردبینی و گفتوگۆ، بۆ دادگە دەرکەوت "پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق (خولی شەشەم)، بەپێی مەرجە دەستووری و یاساییەکان بەڕێوەچووە و هیچ تێبینییەک لەسەر دروستییەکەی نییە."

وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بە پشتبەستن بە حوکمەکانی بڕگەی حەوتەم لە مادەی 93ی دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری دا بە پەسندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، بۆ ئەو بەربژێرە دەرچووانەی ناوەکانیان لە لیستی هاوپێچی نووسراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکاندا هاتووە."

دادگاکە بڕیاریشی دا، هەرسێ دەسەڵاتەکە لە بڕیاری پەسندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ئاگادار بکاتەوە.

دادگەی باڵای فیدراڵی جەختی کردووەتەوە، "بڕیارەکە بە ژمارە (235/فیدراڵی/2025) لە 14ی کانوونی یەکەمی 2025 بە کۆی دەنگ دەرچووە و یەکلاکەرەوە و پابەندکەرە بۆ هەموو دەسەڵاتەکان، ئەوەش بە پشتبەستن بە حوکمەکانی بڕگەی حەوتەم لە مادەی 93 و مادەی 94ی دەستووری عێراقی ساڵی 2005، لەگەڵ بڕگەی حەوتەم لە مادەی 4 و بڕگەی دووەم لە مادەی 5ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 30ی ساڵی 2005ی هەموارکراو."

رۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگای فیدراڵیی عێراق. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

دادگەی فیدراڵیی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پەسند کرد؛ پێکهێنانی حکومەت چۆن دەبێت؟

دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە (14-12-2025) دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسند کرد، ئیدی پرۆسەی سیاسیی عێراق دەچێتە قۆناخێکی نوێ و سێ وێستگەی سەرەکی لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتدان