فراکسیۆنى "چوارچێوەى تورکمانى" لە پەرلەمانى عێراق پێکهێندرا

15-03-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
 چوار پەرلەمانتارى تورکمان و پەرلەمانتارێکى شەبەک فراکسیۆنێکى نوێیان بە ناوى "چوارچێوەى تورکمانى" پێکهێنا. یەکێک لە ئەندامەکانى دەڵێت، "فراکسیۆنەکە بۆ بەرگریکردنە لە مافى ئەو پێکهاتانە لە چوار پارێزگاى عێراق".
 
رۆژی 15ى ئادارى 2024 وەعد قەدۆ، ئەندامى شەبەک لە پەرلەمانى عێراق لە پشکى پارێزگاى نەینەوا بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، لەگەڵ چوار پەرلەمانتارى دیکە کە تورکمانن فراکسیۆنێکى نوێیان بۆ پەرلەمانى عێراق پێکهێناوە و ئامانج لێى بەرگریکردنە لە خواستنى ئەو پێکھاتانە لە حکومەتى فیدڕاڵ و حکومەتى خۆجێیی پارێزگاکانى نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەدین و دیالە.
 
وەعد قەدۆ گوتى، "پێکهێنانى ئەو فراکسیۆنە لەسەر بنەماى جوگرافى نییە، بەڵکو لەسەر بنەماى بوونى ئەو پێکهاتانەیە لە چوار پاێزگاکە".
 
جگە لە وەعد قەدۆ، هەریەک لە پەرلەمانتاران غەریب عەسکەر لە پشکى کەرکووک و مەهدى تەقى لە پشکى سەلاحەدین، موختار مەوسەوى، مونتەها عەبدولوەهاب لە پشکى نەینەوا ئەندامى ئەو فراکسیۆنەن.
 
لە راگەیێندراوى پێکهێنانى فراکسیۆنى چوارچێوەى تورکمانى هاتووە کە دەیانەوێت بە هاوکاریى هێزە نیشتیمانییەکان لە بەغدا هاوسەنگى نیشتیمانى بهێننەدى لە بڕیارى سیاسی و حکومى.
 
سێ لەو پەرلەمانتارانەى کە هاوپەیمانێتیەکەیان پێکهێناوە، ئەندامى فراکسیۆنى فەتح بوون، کە لەلایەن هادى عامرییەوە سەرۆکایەتى دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.