رووداو دیجیتاڵ
فالح ساری، وەزیری دارایی نوێی عێراق رایگەیاند کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دارایی و ئابووریی واقعی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی.
ئەوە یەکەم لێدوانی فەرمی فالح ساری بوو دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە لەگەڵ 13 بەربژێری دیکەی کابینەی نوێی حکومەت، لەلایەن پەرلەمانتارانەوە متمانەی پێدرا.
فالح ساری لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی بەشێکی جدی و بەرپرسیارانە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت کار بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی دەکات، لەگەڵ پەرۆشیی تەواو بۆ ئەوەی زیاتر زیان بە قووتی خەڵک نەگات و سەقامگیریی دارایی بێتەدی و مافی سەرجەم هاووڵاتیانیش پارێزراو بێت.
فالح ساری لەسەر پشکی رەوتی حیکمە پۆستی وەزارەتی دارایی وەرگرت، چوار خول ئەندامی پەرلەمان بووە.
دەستبەکاربوونی ئەو وەزیرە لە کاتێکدایە دارایی عێراق بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی هەناردەى نەوتەوە، تووشی قەیران بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ