کاردانەوەی دەوڵەتی یاسا دواى رەتکردنەوەی بەربژێرەکانیان: سەرکەوتنی راستەقینەمان بە ژمارەی پۆستەکان نییە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە یەکەم کاردانەوەدا دوای رەتکردنەوەی بەربژێری هەردوو وەزارەتەکەیان لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا، بەڕێوەبەری نووسینگەی رۆژنامەڤانیی نووری مالیکی، سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند: "سەرکەوتنی راستەقینەمان بە ژمارەی پۆستەکان نییە، بەڵکو هێنانەکایەی گواستنەوەی هێمنانەی سیاسییە".
 
ئەو هەڵوێستەی هیشام روکابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رۆژنامەوانیی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە نووسینێکدا بوو، کە لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە.
 
هیشام روکابی نووسیویەتی: "سەرکەوتنی راستەقینەی ئەمڕۆمان ژمارەی پۆستەکان نییە، بەڵکو هێنانەکایەی گواستنەوەیەکی سیاسیی هێمنانە و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێیە لە دوای قۆناخێک کە لە ئاستی خواستی عێراقییەکان نەبووە".
 
هەردوو بەربژێری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستەکانی وەزارەتی ناوخۆ، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە کۆبوونەوەی 14ی ئایاری پەرلەمان رەتکرانەوە، کە تایبەت بوو بە متمانەدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
 
هیشام روکابی رایگەیاند: "دەوڵەتی یاسا بڕیاری وابووە بەشێک بێت لە چارەسەر و پێشخستنی سەقامگیریی دەوڵەت، لەباتی هەر دەستکەوتێکی هەنووکەیی، ئەوەش لە روانگەی گرنگیی راستکردنەوەی رێڕەو و خزمەتکردنی گەل بووە."
 
لە کابینەی نوێی حکومەت بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی، دەوڵەتی یاسا کە 29 ئەندامی پەرلەمانی هەیە، پشکی لەو کابینەیەدا دوو وەزارەتە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی هاوپەیمانیی عەزم

هاوپەیمانیی عەزم: دەنگنەدان بە هەندێک لە بەربژێرەکان پێویستی بە پێداچوونەوەی سیاسییە

هاوپەیمانیی عەزمی سوننەکان رایگەیاند کە دەنگنەدان بە بەربژێرەکانی بۆ حکومەت و بەربژێرانی چەند لایەنێکی سیاسیی دیکە، پرسێکە کە دەبێت پێداچوونەوەیەکی جیدیی سیاسی بۆ بکرێت کە بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگى سیاسی بپارێزێت و گەرەنتی بێت بۆ بەرکەوتەکانی هەڵبژاردن و لێتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان.