رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئەنبار بازگەیەک بۆردوومانکرا. بەرپرسێکی خۆجێیی پارێزگاکە دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکەدا چوار چەکداری حەشد کوژراون و چواری دیکەش بریندارن، هەروەها پۆلیسێک و دوو هاووڵاتیش بریندار بوون.
بۆردوومانەکە کاژێر 15:30ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 16-03-2026 بووە و ژووری ئەمنیی حەشدی شەعبی (سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای ئەنبار) لە بازگەی "شەهید حەیدەر" لە دەروازەی قەزای قائیم لە پارێزگای ئەنبار بۆردوومان کراوە.
عەبدوڵڵا جغێفی، راوێژکاری ئەمنیی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بۆردوومانەکە لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بووە و راستەوخۆ ژووری ئەمنیی حەشدی شەعبی لە بازگەکە کردووەتە ئامانج؛ لە ئەنجامدا 4 چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و 4 چەکداری دیکەش برینداربوون."
ڤیدیۆ گەیشت.. بۆردوومانی بازگەیەکی حەشدی شەعبییە لە دەروازەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار pic.twitter.com/qn1xpUFjpc
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 16, 2026
بەگوتەی عەبدوڵڵا جغێفی هەر لەو بۆردوومانەدا کارمەندێکی هێزی پۆلیسی فریاکەوتنی ئەنبار سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە لە بازگەکەدا بووە، لەگەڵ دوو هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ