لە ئەنبار هێرشکرایە سەر لیوای تفووفی حەشدی شەعبی

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هێرشکرایە سەر لیوای تفووفی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق.

عەبدوڵڵا جغێفی، راوێژکاری ئەمنیی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کەمێک لەمەبەر فەوجی چواری لیوای 13 (لیوای تفووف)ی حەشدی شەعبی لە قەزای قائیم لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بۆردوومان کرا.
 
لەبارەی زیانەکان، ئەو بەرپرسە گوتی، بۆردوومانەکە تازەیە، هێشتا قەبارەی زیانەکان نازانرێت. 
 
لیوای تفووف لەلایەن قاسم موسڵح سەرۆکایەتی دەکرێت.

 

 
 
هێرشەکەی سەر لیوای تفووفی حەشدی شەعبی لە کاتێکدایە، کە کاژێر 15:30ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 16-03-2026 ژووری ئەمنیی حەشدی شەعبی (سەر بە فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای ئەنبار) لە بازگەی "شەهید حەیدەر" لە دەروازەی قەزای قائیم لە پارێزگای ئەنبار بۆردوومان کرا، بەهۆیەوە چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاسی گوێزەرەوە- عەرعەر

زیاتر لە 300 هاووڵاتیی عێراقی گیرخواردوو دەگەڕێندرێنەوە

دوو کاروانی دیکەی ئەو عێراقییانە دەگەڕێندرێنەوە کە بەهۆی جەنگ و راگرتنی گەشتەکانەوە گیریان خواردووە کە زیاتر لە 300 کەس دەبن. ئەو دوو کاروانە لە میسر و هیندستانەوە دەبرێنە سعودیە و لەوێوە بە رێگەى وشکانى دەگەنەوە عێراق.