رووداو دیجیتاڵ
هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر پێگەیەک لە شاری موسڵ کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە وەک بارەگای بەدواداچوون بەکاردەهێندرا.
هێرشەکە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئاداری 2026 ئەنجامدرا. ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە کەوتووەتە بەشی چەپی شاری موسڵ و دووکەڵ لە شوێنەکە بەرزبووەوە.
ڤیدیۆ.. لە مووسڵ پێگەیەکی گرووپە چەکدارەکان بۆردوومان کرا کە 'وەک بارەگای بەدواداچوون بەکاردەهێندرا' pic.twitter.com/iaWPJiv0eR
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 16, 2026
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارێزگای نەینەوا بە رووداوی راگەیاند، "ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە لەنزیک ناوچەیەکە کە بە کارگەی جابر حەیان ناسراوە و ناوچەیەکی داخراوە لە رووی ئەمنییەوە."
کارگەى جابر حەیان لە سەردەمی دەسەڵاتی پێشووی عێراق سەر بە سوپا بوو و ئێستاش بەشێکە لە دامەزراوەکانی وەزارەتی بەرگریی عێراق.
ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، ئەو ناوچەیە لەژێر دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکاندایە و ناوەندی بەدواداچوونیانە.
لەدوای 28ی شوباتەوە کە جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە، چەندینجار هێرش کراوەتە سەر بارەگاکانی گرووپە چەکدارەکان لە نەینەوا، لەوانە لیواکانی 30 و 50 و کەتیبەکانی ئیمام عەلی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ