رووداو دیجیتاڵ
ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی ناوچەی سەدری شاری بەغدا کەوتەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
عەمید جەودەت عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 11:30 شەوی رابردوو ئاگر لە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە ناوچەی سەدری شاری بەغدا کەوتەوە.
بەرپرسەکەی بەرگریی شارستانیی عێراق گوتی، دوو کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە، عەمید جەودەت عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوە کرد، تیمەکانی بەڵگەی تاوان دەستیان بە لێکۆڵێنەوە کردووە، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان ئەنجامەکەی بڵاودەکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ