سوپای پاسداران شەپۆلی 57ـەمی هێرشەکانی راگەیاند

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە، شەپۆلی 57ـەمی ئۆپەراسیۆنی (بەڵێنی راستگۆی 4)ی جێبەجێ کردووە و دەڵێت، ژمارەیەک ئامانج لە ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکاتە ئامانج.
 
بەپێی راگەیێندراوی سوپای پاسدارانی ئێران، لە کاژێر 12ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی ئاداری 2026 بە درووشمی "یا سیدالساجدین'' شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنییان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل دەستپێکردووە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی سوپای پاسدارن، لە شەپۆلەکەدا، سێ جۆر مووشەک بە ناوەکانی خەیبەر، زولفەقار، عیماد و قەدر بەکار هێنراوە و ئەم جارە کڵاوەی مووشەکەکان زیاد کراوە و لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر درۆنی بۆمبڕێژکراو.
 
ئەم ئاڵۆزییە سەربازییانە لە کاتێکدایە، کە لە 28ـی شوباتی رابردووەوە ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران. تاران وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانە، چەندین وڵاتی کەنداوی بە مووشەک و درۆن کردە ئامانج و پاساوی ئەوەی هێنایەوە کە هێزەکانی ئەمریکا خاکی ئەو وڵاتانە بۆ لێدانی ئێران بەکاردەهێنن.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی مانگی سووری ئێران، لە ئەنجامی هێرش و بۆردوومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تاوەکو ئێستا زۆرتر لە دوو هەزار کەس کوژراون. لە بەرامبەردا، سوپای ئەمریکا بە فەرمی کوژرانی 13 سەربازی خۆی لەم جەنگەدا راگەیاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە