رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەمشەو مووشەکێک کەوتووەتە سەربانی هۆتێل رەشید لە بەغدا و زیانی گیانی نەبووە.
شەوی دووشەممە 16-03-2026، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بە شێوەیەکی "پڕۆفیشناڵانە و بەپێی رێکارە پەسندکراوەکان" تەنە تەقەمەنییەکەیان پووچەڵ کردووەتەوە و شوێنەکەیان بەتەواوی پاراستووە.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە "رووداوەکە هیچ زیانێکی مرۆیی یان مادیی لێنەکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی دیکەش تۆمار نەکراوە، هەروەها رێکارە یاساییە پێویستەکان لەو بارەیەوە گیراونەتە بەر."
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئامادەیی هێزەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر بارودۆخێکی لەناکاو دووپاتکردەوە، بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و سەقامگیریی وڵات.
لە نێو هۆتێلی رەشید ئۆفیسی ژمارەیەک باڵیۆزخانە هەن، لەوانە ئۆفیسی یەکێتیی ئەورووپا، باڵیۆزی فینلەندا و سعودیە و ژمارەیەک وڵاتانی دیکە.
لە دوای 28ی شوباتەوە کە هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی عێراق دەستیپێکردووە، ئەوە یەکەمجارە هێرش دەکرێتە سەر هوتێلێک لە شاری بەغدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ