رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی رایدەگەیێنێت، ژنێکیان لە شاری بەغدا دەستگیر کردووە، کە دەیویست دوو کچ بە 15 هەزار دۆلار بفرۆشێت و کاری لەشفرۆشیان پێ بکات.
رۆژی پێنجشەممە، 17-08-2023، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر رێنمایی وەزیری ناوخۆ بۆ راوەدوونان و دەستگیرکردنی بازرگانانی مرۆڤ، ئاژانسی هەواڵگریی، زانیاری وردی هەواڵگریی دەستکەوت لەبارەی ئەوەی ژنێک دەیەوێت دوو کچ بە 15 هەزار دۆلار بفرۆشێت و لە بەرامبەر دەستکەوتی پارە لەشفرۆشیان پێبکات. بۆیە هێزەکانیان لە بۆسەیەکدا ژنەکەیان دەستگیرکردووە و فرۆشتنی ئەو کچانەیان پووچەڵکردەوە.
ئاژانسی هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی دەڵێت، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا ژنەکە دانی بەوەداناوە ئەو کچانەی فرۆشتوە و پاڵی ناون بۆ کاری لەشفرۆشی لە بەرامبەر پارەدا. گوتەی تۆمەتبارەکە نووسراوەتەوە و رەوانەی لایەنی پەیوەندار کراوە بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.
ئاژانسەکە گرتەڤیدیۆکی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کۆمەڵە کەسێک لە شێوەی باندێک بازرگانییان بە مرۆڤەوە کردووە و دەستگیر کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ