رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانى عێراق فەرمانیدا بە کۆمپانیاکانی کەرتى تایبەتى نێوخۆیی و بیانىیەکان کە لە عێراق کاردەکەن، رێگە بە کارمەندانیان بدەن رۆژى دەنگدانى گشتى دەنگ بدەن.
17ـی کانوونى یەکەمى 2023، باسم عەوادى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد کە محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران فەرمانیداوە بە کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەتى نێوخۆیی و بیانى کە لە عێراق کاردەکەن، رێگە بەو کارمەندانەیان بدەن کە رۆژى دەنگدانى گشتیى بەردەوامن لەکارکردن لەو هەڵبژاردنەدا دەنگ بدەن.
محەممەد شیاع سوودانى داوای لە کۆمپانیاکان کردووە کە بەشێوەیەکى پێوست هاوکاریی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن.
بڕیارە سبەى سێشەممە 18ى کانوونى یەکەمى 2023 دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق بکرێت کە زیاتر لە 15 ملیۆن کەس مافى بەشداریکردنیان هەیە لەو هەڵبژاردنەدا کە لە 15 پارێزگاى عێراق دەکرێت.
پێنج هەزار و 904 کەس خۆیان بەربژێر کردووە بۆ بەدەستهێنانى 285 کورسی ئەنجومەنى پارێزگاکان کە 10 کورسیان کۆتاى پێکهاتەکانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ