دژەتیرۆری عێراق: سێ چەکداری داعش دەستگیرکران، یەکێکیان لە سلێمانی بووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی سێ "تیرۆریست"ـی لە سلێمانی و ئەنبار راگەیاند. یەکێک لەو چەکدارانە بە هاوئاهەنگیی راستەوخۆ لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی دەستگیرکراوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 18-01-2026، دەزگای دژەتیرۆری عێراق (CTS) لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ بنبڕکردنی پاشماوەکانی داعش، لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیادا سێ چەکداری رێکخراوەکەیان دەستگیر کردووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، یەکێک لە ئۆپەراسیۆنەکان بە هاوبەشی بووە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان.
 
دژەتیرۆری عێراق دەڵێت: "لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هێزەکانمان تیرۆریستێکیان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کرد."
 
جگە لەوەی سلێمانی، دژەتیرۆری عێراق بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی، "تیرۆریست"ـێکی دیکەی لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر کردووە.
 
هەر لە پارێزگای ئەنبار و لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، چەکدارێکی "مەترسیدار" دەستگیر کرا کە پێشتر وەکو "ئەمنی" لە بەناو "ویلایەتی دیالە"ـی سەر بە داعش کاری کردووە و پسپۆڕی دروستکردنی بۆمب و تەقەمەنی بووە.
 
دەزگاکە جەختی کردووەتەوە کە سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکان بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری و بە فەرمانی دادوەر جێبەجێ کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەکارهێنەرێکی تیکتۆک. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە

لە عێراق 34 ملیۆن بەکارهێنەری سۆشیاڵ میدیا هەن و تیکتۆک پێشەنگە

سەنتەری میدیای دیجیتاڵی (DMC) ئاشکرای دەکات، ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق بۆ ساڵی 2025 گەیشتووەتە زیاتر لە 34 ملیۆن کەس، کە دەکاتە نزیکەی 74%ی دانیشتووان؛ لەنێو پلاتفۆرمەکانیشدا "تیکتۆک" لە پلەی یەکەم دێت