بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی بەعقووبە بە 5 ساڵ زیندان سزادرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەستپاکیی عێراق رایدەگەیێنێت، بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی بەعقووبە بە تۆمەتی "زیانگەیاندنی ئەنقەست بە پارەی گشتی" سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو. حوکمەکە بەشێوەی غیابی (ئامادەنەبوو) دراوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 18-01-2026، دەستەی دەستپاکیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، دادگەی تاوانەکانی دیالە سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەشێوەی غیابی (ئامادەنەبوو) بۆ (سەعد نەسڕ عەلوان)، بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی بەعقووبە دەرکردووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەو بەرپرسە بە پێچەوانەی رێنوێنییەکان و بەبێ بوونی کۆنووسی فەرمی، زەوییەکی تەرخانکردووە، لەکاتێکدا ئەو زەوییە پێشتر بۆ کەسوکاری رۆژنامەڤانێکی کۆچکردوو تەرخانکرابوو.
 
دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەش کردووە، دادگە دوای لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی کەمتەرخەمیی تاوانبارەکە، بەپێی مادەی (340)ـی یاسای سزادانی عێراقی سزاکەی دەرکردووە.
 
هاوکات لەگەڵ سزای زیندانیکردنەکە، بڕیارەکانی دیکەی دادگە بریتیین لە، دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تاوانبارەکە، دەستبەسەرداگرتنی سامانە گواستراوە و نەگواستراوەکانی و پێدانی ماف بە لایەنی زیانلێکەوتوو بۆ داواکردنی قەرەبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە