ئاگرێک لە بەغدا کەوتەوە و سێ کۆگا سووتان

18-06-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئاگرێک لە ناوچەی زەعفەرانییەی شاری بەغدا کەوتەوە و سێ کۆگا سووتان.
 
نەواس سەباح شاکر، هاوئاهەنگیکارى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیی عێراق، رۆژی سێشەممە 18-06 -2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 10:30ی ئەمشەو لە ناوچەی زەعفەرانییەی بەغدا ئاگر لە کۆگایەکی فلینە کەوتەوە و لە ئەنجامدا کۆگاکە و دوو کۆگای دیکەی نزیکی سووتان. 
 
نەواس سەباح شاکر دەڵێ، تیمەکانی بەرگریی شارستانی زوو چوونە شوێنەکە و رێگریان لە تەشەنەکردنی ئاگرەکە کرد و کاژێر 11:30ی شەو ئاگرەکەیان کوژاندەوە.
 
نەواس سەباح گوتی، ئاگرەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە.
 
بەگوتەی هاوئاهەنگیکارى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیی عێراق، کۆگاکە پێچەوانەی رێنماییەکانی سەلامەتی دروستکراوە و هەربۆیە لێکۆڵینەوە دەکەن بۆ ئەوەی بزانن چۆن مۆڵەتی وەرگرتووە.
 
نەواس سەباح شاکر گوتی، تیمی بەڵگەی تاوانیش لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەکات.
 
لە چوار مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا زیاتر لە سێ هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە. ئەوە لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا چوار هەزار و 400 رووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.