بەشێک لە خۆپێشاندەران لە بەغدا ئەنقەرە بە هۆکاری قەیرانی ئاوی عێراق دەزانن

18-07-2023
نەهرۆ محەممەد
بەشێک لە خۆپێشاندەران لە بەغدا چوونە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا
بەشێک لە خۆپێشاندەران لە بەغدا چوونە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە دانیشتووانی بەغدا لە دژی کەمیی ئاوی خواردنەوە، چوونە سەر شەقامەکان. خۆپێشاندەران ئەنقەرە بە بەرپرسێکی قەیرانی کەمئاوی دەزانن کە بەرۆکی عێراقی گرتووە.

ناجح خەلیل، خۆپێشاندەر گوتی، "بەهۆی کەم ئاوییەوە خۆپێشاندانمان کردووە، ناوچە کشتوکاڵی و زۆنگاوەکان وشکبوون و کۆتاییان هاتووە؛ ئاو و کارەبا نییە. ئاو لە وڵاتانی سەرچاوە بڕاوە."
 
خۆپێشاندەران داوای رێکار بەرامبەر تورکیا دەکەن، لەوانەش بایکۆتکردنی کاڵای تورکیا لە لایەن هاووڵاتییانەوە. ئەوان بە پێویستیشیان زانی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو بابەتە کۆبوونەوەیەک رێکبخات.
 
زرغام ماجد، رێکخەری خۆپێشاندانەکە رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئێمە خۆپێشاندان دەکەین، چونکە عێراق بە دۆخێکی کەمئاویی و وشکی زۆر خراپ تێدەپەڕێت".
 
لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەهۆی کەمئاوی و وشکەساڵییەوە، بە بیابانبوون 70٪ زیادیکردووە، ئەو زەوییانەشی بە کەڵکی کشتوکاڵ دێن، لە 80 ملیۆن دۆنم بۆ 14 ملیۆن دۆنم زەوی کەمیکردووە.
 
فالح خەزعەلی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریی پەرلەمانی عێراق گوتی، "دۆسیەی ئاو، یەکێکە لە دۆسییە گرنگەکان کە پەیوەندی بە ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە. رێکارمان بەرامبەر وڵاتانی سەرچاوەی ئاو هەیە، بەتایبەتی تورکیا. دەبێت هەر پارێزگایەک بەشە ئاوی خۆی پێ بدرێت، زۆنگاوەکان ببوژێنرێنەوە و پشتوانیی جووتیاران و ئاژەڵداران بکرێت".
 
زۆزان عەلی، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، ئێستا لە چرکەیەکدا کەمتر لە 300 مەتر سێجا ئاو دێتە نێو عێراق، لە کاتێکدا دەبوو 500 مەتر سێجا کەمتر نەبێت و ئاوی فوراتیش لە 250 مەتر سێجا کەمترە.
 
ئاوی کۆگاکراوی عێراق 7- بۆ 10 ملیار مەتر سێجایە، لەکاتێکدا عێراق ساڵانە پێویستی بە 50 ملیار مەترسێجایە لەگەڵ 20 ملیار مەتر سێجای دیکەی ئاوی کۆگاکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.