رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی رەوتی فوراتەین، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخاتەوە کە باس لەوە دەکەن محەممەد شیاع سوودانی بڕیاری دابێت بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق نەکات، دەشڵێت: "هێشتا کات زووە بۆ ئەوەی بڵێین بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات یان نا."
رۆژی سێشەممە، 18-7-2023، عەلی غانمی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی رەوتی فوراتەین، لەبارەی ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن سەرۆکوەزیران بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ناکات، بە رووداوی راگەیاند: "ئەم بابەتە یەکلایی نەبووەتەوە، هێشتا زووە باسی ئەوە بکەین بەشداریی لە هەڵبژاردنەکان دەکات یان نا، بۆیە هەر هەواڵێکی دیکە هەبێت و یەکلایی بکاتەوە کە بەشدار دەبێت یان نابێت ئەوە ناڕاستە، ئەوە بۆ رۆژانی داهاتوو دەهێڵینەوە."
قسەکانی ئەو ئەندامە باڵایەی رەوتی فوراتەین کە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتی دەکات لەکاتێکدایە لە سۆشیاڵمیدیا بڵاوکراوەتەوە، کە سوودانی بڕیاریداوە بەشداریی لە هەڵبژاردنە ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا بکات، کە بڕیارە 18-12-2023 بەڕێوەبچێت، نەکات.
سەرچاوەکانی ئەو هەواڵانە باسی لەوەشکردووە سوودانی پشتیوانی هیچ پارتێکی سیاسی ناکات و بێ لایەن دەمێنێتەوە و نایەوێت لە کارنامەی حکومەتەکەی لابدات و رژدە لەسەر ئەوەی سەرجەم هەوڵ و کۆششەکانی بۆ کارنامەی حکومەت بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ