یەک ملیار دۆلارى وەزارەتى کارەباى عێراق بە هەدەر چووە

18-08-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نزیکەى یەک ملیار دۆلارى وەزارەتى کارەباى عێراق لە ماوەى پێنج ساڵدا بەهەدەر چووە، ئەوەش بەهۆى گرێبەستى کڕینى کارەبا بێ ئەوەى تەواوى کارەباکەی بەدەست بگات. ئەندامێکى لیژنەى کارەبا و وزەى پەرلەمانى عێراق دەڵێت: "لەسەر ئەو دۆسیەیە فەرمانى دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک وەزیر و بەرپرس دەرکراوە".
 
ئامانج هەرکى، ئەندامى لیژنەى کارەبا و وزەى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، بەهۆى پەیڕوکردنى جۆرێک لە گرێبەست لەلایەن وەزارەتى کارەبا لەگەڵ وەبەرهێنەراندا لە جۆرى (TAKE OR PAY) واتە "پارە بدە پاشان وەربگرە" نزیکەى یەک ملیار دۆلار بەهەدەر چووە و دۆسیەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و داواى دەستگیرکردن و گەڕاندنەوەى ژمارەیەک لە وەزیرانى پێشووى کارەبا لەگەڵ بەرپرسانى دیکەى ئەو وەزارەتە دراوە لە دەرەوە، کە بڕیارە بدرێتە پۆلیسی نێودەوڵەتى (ئینتەرپۆڵ).
 
ئامانج هەرکى گوتى: "ئەو جۆرە گرێبەستە لە ساڵانى رابردوودا هەبووە کە پارەى پێشوەخت دراوەتەوە وەربەهێنەران وەک هاندانێک بۆ هاتنیان بۆ عێراق لە بەرامبەر ئەوەى کارەبا لە وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا بدەنە وەزارەتى کارەبا، بەڵام بڕەکەى یان کەمتر بووە یان نەگەیشتووە کە ئەگەر هەیە بەهۆى خراپى هێڵى گواستنەوەى کارەباوە بووبێت کە کۆمپانیاکە پارەى خۆى وەرگرتووە بەبێ رەچاوکردنى ئەوەى کارەباکە گەیشتووە بە وەزارەتى کارەبا یان نا".
 
میدیای فەرمیی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە دیوانى چاودێرى دارایی لێکۆڵینەوەى لەو دۆسیەیە کردووە کە لە نێوان ساڵانى 2017 بۆ 2022 بووە و بڕى ئەو پارەیەى لەرێگەى ئەو گرێبەستەوە بە فیڕۆچووە 937 ملیۆن دۆلار بووە.
 
ئەندامەکەى لیژنەى کارەبا و وزە دەڵێت، ئێستا ئەو جۆرە گرێبەستە تەنیا دەدرێتە ئەو کۆمپانیایانەى کە پڕۆژەى بەرهەمهێنانى کارەبا دادەنێن لە رێگەى وەزى خۆرەوە.
 
عێراق پێویستى بە 35 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە، لەکاتێکدا بەرهەمهێنان نزیکەى 26 هەزار مێگاواتە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە پەنا بۆ کڕینى کارەبا دەبات لە کەرتى تایبەت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.