سوودانی دەچێتە ناسریە

18-08-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانی بە یاوەریی ژمارەیەک وەزیری کابینەکەی سەردانی ناسریە دەکات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 18-08-2024 یاس خەفاجی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەی دووشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری ژمارەیەک وەزیری کابینەکەی سەردانی ناسریە دەکات.
 
ناسریە، ناوەندی پارێزگای زیقارە و دەکەوێتە باشووری عێراق.
 
گوتەبێژی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار گوتی، "سەرۆکوەزیرانی عێراق دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و بەرپرسانی دیکەی پارێزگاکە دەبێ. سەرۆکوەزیران ژمارەیەک پرۆژەی ژێرخان و خزمەتگوزاریی گشتی لە پارێزگای زیقار دەکاتەوە، ئەوەش بە ئامانجی باشترکردنی ژیان لە پارێزگاکە و دابین کردنی هەلی کار."
 
لە خۆپێشاندانەکانی کۆتایی ساڵی 2019دا کە دژی هەژاری، بێکاری، گەندەڵی و خراپی خزمەتگوزارییەکان لە نێوەڕاست و باشووری عێراق بەڕێوەچوون، ناسریە ناوەندێکی سەرەکی خۆپێشاندانەکان بوو.
 
خۆپێشاندانەکە چەند مانگێک بەردەوام بوو. بە گوێرەی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، لە گرژییەکاندا زیاتر لە 600 کەس کوژران و زیاتر لە 20 هەزار کەسی دیکە برینداربوون کە زۆرینەیان خۆپێشاندەر و چالاکڤان بوون.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رێژەی هەژاری لە پارێزگای زیقار زیاتر لە 30%یە. نوێنەرانی پارێزگاکەش لە پەرلەمانی عێراق باس لەوەدەکەن رێژەی هەژاری زیاتر لە 40% دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستیی عێراق

تەندروستیی عێراق فۆرمی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان کاراکرد

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لینکی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی پزیشکیی ددان، دەرمانسازی، پەیمانگە پزیشکی و تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان و دەرچووانی زانکۆکانی دەرەوەی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 کاراکرد.