عێراق و ئەمریکا دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت تاوتوێ دەکەن

18-08-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیرى دەرەوەى عێراق و هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى ئەمریکا دۆسیەى هەناردەکردنەوەى نەوت و بەربەستەکانى بەردەم کۆمپانیاکانیان تاوتوێ کرد.
 
ئەو کۆبوونەوەیەى فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوە لەگەڵ ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق 17ى ئابى 2025 لە بەغدا بەڕێوەچووە.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوى وەزارەتى دەرەوەى عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کراوە، بەتایبەتی سەبارەت بە رۆڵی کۆمپانیاکانى نەوتى ئەمریکا کە لە عێراق کار دەکەن.
 
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە، "باس لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان کۆمپانیاکانى نەوتى کارکەر لە هەرێمی کوردستان و رێگەکانی چارەسەرکردنیان کرا، بە شێوەیەک کە رێگە خۆش بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانى هەرێمى کوردستانەوە."
 
13ی ئابی 2025 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڵاویکردەوە، کۆنووسی رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق بە واژۆی 23 کەسایەتیی شاندی هەردوولا واژۆ کراوە، لەسەر بنەمای رادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێندراو لەگەڵ هێشتنەوەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ پێداویستیی نێوخۆیی.
 
یەکێک لە بەربەستەکانی بەردەم رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی رادەستکردنی نەوت و هەناردەکردنەوەى، شایستە داراییەکانی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانە لە هەرێمی کوردستان، کە بەگوێرەی هەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراق، دەبێت بڕی 16 دۆلاریان بۆ گواستنەوە و بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک پێبدرێ، تاوەکو دواتر کۆمپانیایەکی راوێژکاری تێچووەکان بۆ هەر کۆمپانیایەک بەجیا دیاری دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا قسە بۆ رووداو دەکات

تۆم باراک بۆ رووداو: فیدرالی و ناناوەندیبوون وەهمن؛ سەرسامین بە پرۆسەی سیاسیی عێراق

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەستەواژەکانی وەک "ناوەندیبوون، ناناوەندیبوون و فیدرالی" تەنیا "وەهمی حکومەتەکانن" و جەختی کردەوە کە واشنتن بڕیاردان لەسەر شێوازی بەڕێوەبردن بۆ خەڵکی ناوچەکە جێدەهێڵێ؛ هاوکات "سەرسامی"ی خۆی بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەربڕی