عێراق
ساتی بەڕێکەوتنی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بەرەو هەولێر. وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی قاسم ئەعرەجی
رووداو دیجیتاڵ
راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق بە سەرۆکایەتیى شاندێکى سەربازى و ئەمنى گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە مەبەستى بەدواداچوون بۆ رێکارەکانى جێبەجێکردنى رێککەوتنى ئەمنیى عێراق و ئێران لەبارەى ئاسایشى سنوور. ئەندامێکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، "حکومەتى عێراقى داواى کردووە وادەى جێبەجێکردنى رێککەوتنەکە درێژ بکرێتەوە."
18ى ئەیلوولى 2023 قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق بە سەرۆکایەتیى شاندێکى ئەمنى و سەربازى گەیشتە هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، "ئامانجی ئەو سەردانە، تاوتوێکردنى رێکارەکانى جێبەجێکردنى رێککەوتنى ئەمنیى نێوان عێراق و ئێرانە."
رۆژی 19ی ئادارى 2023 عەلى شەمخانی، ئەمیندارى ئەنجوومەنى باڵاى ئاسایشى نەتەوەیی ئێران و قاسم ئەعرەجى، راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق لە بەغدا رێککەوتنى ئەمنیى نێوان هەردوو وڵاتیان واژۆ کرد. یەکێک لە خاڵەکانى، پاراستنى ناوچە سنوورییەکانى نێوانیان هەردوو وڵات و دوورخستنەوەى هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانە لەسەر سنوورى نێوانیان.
بڕیارە شاندەکە بە یاوەریى شاندێکى وەزارەتى پێشمەرگە سەردانى ناوچە سنوورییەکانى دەڤەرى برادۆست بکەن لە سنوورى پارێزگاى هەولێر.
18ى ئەیلوولى 2023 وەعد قەدۆ، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەو سەردانەى قاسم ئەعرەجى بۆ دڵنیابوونەوەیە لە جێبەجێکردنى رێککەوتنى ئەمنى لەسەر سنوور، کە یەکێک لە خاڵەکانى چەکدانانى ئەو هێزانەیە کە دژبەرى ئێرانن لەو ناوچانە.
بەگوێرەى رێککەوتنەکە، 19ى ئەیلوول دوا وادەیە بۆ جێبەجێکردنى، کە گرنگترین خاڵەکانى گواستنەوەى "گرووپە دژبەرەکانى ئێران"ە لە ناوچە سنوورییەکان بۆ نێو کەمپ.
وەعد قەدۆ رایگەیاند، "حکومەتى عێراقى داوای کردووە ئەو وادەیە درێژ بکرێتەوە بۆئەوەى بە تەواوى خاڵەکانى رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات، کە لەلایەنى عێراقەوە، پاراستنى سنوور و دوورخستنەوەى هێزە دژبەرەکانى ئێران و لە دیوى ئێرانیشەوە تووندکردنەوەى سنوورەکانى و رێگریکردنە لە قاچاخى مادەى هۆشبەر و کرێکارانى بیانى."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ