لە عێراق بە درۆن هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا

18-10-2023
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق بەرپەرچی دوو درۆنیان دایەوە کە لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد هێرشیان کردبووە سەریان.

دوو بەرپرسی سوپای ئەمریکا لە عێراق کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، "ئەمڕۆ چوارشەممە 18-10-2023 بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر هێزەکانمان لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە سنووری پارێزگای ئەنبار و توانیمان بەرپەرچی درۆنەکان بدەینەوە."

دوو بەرپرسەکە رەتیانکردەوە ناوی لایەنی گومانلێکراو لەو هێرشە ئاشکرا بکەن.

ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە نزیکەی 2500 سەرباز مەزەندە دەکرێت، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد، کەمپی ڤیکتۆری و بنکەی ئاسمانیی هەریر جێگیر کراون.

لە مانگی تەممووزی 2021 جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021 هێزی شەڕکەری ئەمریکی لە عێراق دەکشێنەوە، تەنها هێزێکی سەربازی لە رۆڵی راوێژکاری و هاریکاری دەمێننەوە. ئەرکی ئەمریکا لە 9ی کانوونی دووەمی 2021 بە فەرمی کۆتاییهات و ئێستا زیاتر ئەرکیان راوێژکارییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.