رووداو دیجیتاڵ
هێرشی هاووڵاتیەکى پاکستانى لە بەغدا بۆ سەر ژمارەیەک رۆژووانان لەکاتى بەربانگکردنەوە، هەڵمەتێکى ھێزە ئەمنییەکانى بەدواى خۆیدا هێنا، بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە 500 بیانى دەستگیرکراون، کە بەشێوەى نایاسایی لە عێراق کاریان کردووە.
ئێوارەى رۆژی 17ى ئاداری 2024 لەکاتێکدا ژمارەیەک رۆژووان لە ناوچەى ئەعزەمیەى بەغداى پایتەخت خەریکى بەربانگ بوون، کەسێکى پاکستانى تەقەى لێکردن، دواتر تەقەکەرەکە لەلایەن هێزێکى پۆلیسەوە دەسگیرکرا.
میدیای فەرمیی عێراق بڵاویکردەوە لە دواى ئەو رووداوە، پۆلیسی فیدراڵى لە ناوچەکانى سەدر، شەعب، حەمیدیە لە بەغدا هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە، بەهۆیەوە 262 کرێکارى بیانی دەسگیرکراون، کە بە قاچاخ هاتوونەتە نێو خاکی عێراقەوە.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە 18 ئادار راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە رۆژى رووداوى تەقەکردنەکەوە بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى مانەوە و دەزگاى هەواڵگرى نیشتیمانى و پۆلیسى فیدراڵى هەڵمەتێکیان لە بەغدا دەستپێکردووە، توانیویانە 555 کەسی بیانی دەستگیربکەن، کە مەرجى مانەوەیان لە عێراق نەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ