هادی عامری: 60 کەس لە هێرشەکاندا کوژراون

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر دەڵێ، لە ئەنجامی هێرشەکان بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی، زیاتر لە 60 کەش کوژراون و 100 کەسی دیکە بریندار بوون.
 
پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026، هادی عامری راگەیێندراوێکی لەبارەی بۆردوومانکردنی بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی بڵاوکردەوە.
 
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر، ئەمریکا و ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبارکرد و داوای لە پەرلەمان و حکومەت و وەزیری دەرەوەى عێراق کرد رێکار بگرنەبەر بۆ رێگری لەو هێرشانە.
 
هادی عامری رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو هێرشانە زیاتر لە 60 کەس کوژران و 100ی دیکە بریندار بوون.
 
لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتەوە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق نزیک لە ئێران دەستیان بە هێرشکردنە سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان و بنکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە باشووری کوردستان و عێراق کرد و ئەمریکاش دەستی بە هێرشکردنە سەریان کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاسمانی عێراق لەسەر نەخشەی flightradar24

عێراق داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ 72 کاژێری دیکە درێژکردەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق بڕیاری دا ماوەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ 72 کاژێری دیکە درێژبکاتەوە، ئەوەش بەهۆی ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی و هەڵکشانی گرژییەکانی ناوچەکە.