رووداو دیجیتاڵ
دوو بارەگای حەشدی شەعبی لە نەینەوا و بەغدا بۆردوومان کران و بەگوێرەی دەستەی حەشدی شەعبی زیانی گیانییان نەبووە.
یەکێک لە هێرشەکان ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026 کراوەتە سەر یەکێک لە بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە نەینەوا بە رووداوی راگەیاند، هێرشەکە کراوەتە سەر بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی دەستەی حەشدی شەعبی لە ناوچەی غابات، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشتر چۆڵ کرابوو، زیانی گیانی نەبووە.
هێرشی دووەم لە باکووری بەغدا روویداوە و کراوەتە سەر لیوای 12ی حەشدی شەعبی.
دەستەی حەشدی شەعبی عێراق رایگەیاند، هێرشەکە کراوەتە سەر بارەگای ئەو لیوایە لە ناوچەی ئەبو بەحر لە میحوەرى تارمییەی باکووری بەغدا و تەنیا زیانی مادی هەبووە.
لیوای 12ی حەشدی شەعبی سەر بە بزووتنەوەی نوجەبایە کە ئەکرەم کەعبی سەرۆکایەتى دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ