پلەى گەرماى چەند پارێزگایەکى باشووری عێراق دەگاتە 50 پلە

19-07-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەستەى کەشناسی و بوومەلەرزەزانیى عێراق، پێشبینی دەکات پێنجشەممە شەپۆلێکی گەرما پارێزگاکانى نێوەڕاست و باشوورى عێراق بگرێتەوە، بە جۆرێک لە هەندێکیاندا بگاتە 50 پلە. هەر بەهۆی گەرماوە پێجشەممە دەوامى فەرمانگەکان لە پارێزگاى بەسرە کرایە پشوو.
 
رۆژی 19ى تەممووزى 2023، عامر جابرى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى دەستەى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "رۆژى پێنجشەممە، 20ـى تەممووز پلەکانى گەرما لە پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق بەرز دەبنەوە و لە هەردوو پارێزگاى بەسرە و زیقار دەگاتە 50 پلە، لە پارێزگاکانى دیکە لەنێوان 46 بۆ 49 پلەدا دەبێت."
 
بەگوتەی عامر جابری، ئەو شەپۆلە گەرمایە تاوەکو کۆتایی مانگى تەممووز بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لە پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق.
 
رۆژی 19ى تەممووز، ئەسعەد عێدانی، پارێزگارى بەسرە رایگەیاند، بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماوە، رۆژى پێنحشەممە لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکەى پشووی فەرمییە.
 
ئەو شەپۆلی گەرمایە لەکاتێکدایە، کە وەزارەتى کارەبای عێراق چەند رێوشوێنێکى گرتووەتەبەر بۆ زیادکردنى پێدانی کاژێرەکانی کارەبا، لەوانە دوو کارگەى سەرەکیى بەرهەمهێنانى چیمەنتۆى لە بەسرە بەشێوەیەکى کاتى داخست، بۆ قەرەبووکردنەوەى کورتهێنانى کارەباى نیشتیمانى لە پارێزگاکەدا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.