دوو قوتابخانە لە ئەنبار بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزاوە داخران

19-11-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی فەرمانگەی تەندروستیی ئەنبار کردووە و تێیدا داوای لێکردوون، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزاوە هەردوو قوتابخانەی ناوەندیی ئەبی زەڕی غەفاری بۆ کچان' و ''ناوەندیی ئەبی زەڕی غەفاری بۆ کوڕان''ی پارێزگاکە دابخەن.
 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق باس لەوە دەکات، بۆ 7 رۆژ مۆڵەتی ناچاری بە قوتابیان و ستافی وانەبێژانی هەردوو قوتابخانەکە دراوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی تشرینی دووەمی 2025، محەممەد دەڕاجی، گوتەبێژی تەندروستی ئەنبار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەنفلەوەنزاکە بەهێزە و بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، ژمارەیەکی زۆری قوتابیانی هەردوو قوتابخانەکەش تووشبوون کە چاکبوونەوەی هەر تووشبوویەک 5 بۆ 10 رۆژ دەخایەنێت."
 
گوتەبێژی تەندروستی ئەنبار گوتی، "بۆ پاراستنی قوتابیانی دیکە لە تووشبوونیان، بڕیاری داخستنی هەردوو قوتابخانەکە بۆ 5 رۆژ تاوەکو هەفتەیەک دراوە."
 
هەردوو قوتابخانەی ناوەندیی ئەبی زەڕی غەفاری بۆ کچان' و ناوەندیی ئەبی زەڕی غەفاری بۆ کوڕان، دەکەونە شاری روومادی لە پارێزگای ئەنبار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.