فەرماندەی پێشووتری پۆلیسی فیدراڵیی عێراق بە تۆمەتی "دزینی" حەوت ملیار دینار دەبرێتە دادگە

20-02-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دەستەی دەستپاکیی عێراق رایدەگەیێنێت، فەرماندەی پێشووتری پۆلیسی فیدراڵیی عێراق و پێنج تۆمەتباری دیکە بە تۆمەتی دزینی حەوت ملیار دینار، راپێچی بەردەم دادگە دەکرێن. 
 
دەستەی دەستپاکیی عێراق رۆژی دووشەممە 20-02-2023، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دادگەی لێکۆڵینەوەی رەسافەی تایبەت بە دۆسیەکانی گەندەڵی، بە تۆمەتی دزینی حەوت ملیار دینار بڕیاریدا بانگهێشتی فەرماندەی پێشووتری پۆلیسی فیدراڵی و پێنج تۆمەتباری دیکە بکات."    
 
دەستەکە دەشڵێت: "فەرماندەی پێشووتری پۆلیسی فیدراڵی تۆمەتبارە بەوەی بە ئەنقەست زیانی بە دارایی گشتی و بەرژەوەندی ئەو لایەنە گەیاندووە کە کاری تێدا کردووە. ئەو پارەیە تەرخانکراوە بۆ کەلوپەلی یەدەگ و زرێپۆشکردنی ئۆتۆمبێلی سەربازی لەلایەن یەکێک کۆمپانیاکانی بازرگانی گشتی لە ماوەی ساڵانی 2014 و 2016دا." 
 
ئەو مێژووەی کە دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بۆ کردووە، فەریق جەودەت شاکر، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق بووە. جەودەت شاکر لە مانگی 8ی ساڵی 2019 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە. 
 
سەگڤان یوسف، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رۆژی 20-02-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند،  لیژنەکەیان ئاگاداری دۆسیەکە نین و بەدواداچوونی بۆ دەکەن. 
 
رۆژی 12-04-2022، دادگەی کەتنی کەربەلا، سزای دارایی بەسەر فەریق جەودەت شاکر سەپاند، بەهۆی ئەوەی زانیاری لەبارەی ئاشکراکردنی موڵک و ماڵی خۆی شاردووەتەوە، کاتێک ساڵی 2012، فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی خۆی پڕکردووەتەوە. 
 
دادگەی کەتنی کەربەلا رایگەیاند، "فەریق جەودەت شاکر زانیاریی راست و دروستی نەداوە، لەکاتێکدا دوو خانووی لە کەربەلا بە کەمکردنەوەی ئاشکرا کڕیوە، کە نرخەکەیان ملیارێک و 580 ملیۆن دینار بووە، بەڵام باسی نەکردووە." 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆم باراک [لای چەپ] و عەلی زەیدی.

تۆم باراک بۆ عەلی زەیدی: سەرۆک ترەمپ ئامادەیە لە نزیکەوە کارت لەگەڵ دا بکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەسندکردنی کابینەی حکومەتەکەی؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە واشنتن گەشبینە بەم سەرکردایەتییە نوێیە.