کچە خوێندکارێکی کوردی فەیلی لە بەغدا دەڕفێنرێت و دەکوژرێت

20-12-2019
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
زەهرا عەلی چالاکڤانێکی خۆپێشاندانەکانی بەغدا بوو
زەهرا عەلی چالاکڤانێکی خۆپێشاندانەکانی بەغدا بوو
نیشانەکردن خۆپیشاندانی عێراق
A+ A-
 
رووداو - بەغدا

دیاردەی رفاندن و کوشتنی خۆپیشاندەران لە بەغدا بەردەوامە و حکومەتیش ئەو کارە دەداتە پاڵ گرووپە چەکدارە نەناسراوەکان. کچە خوێندکارێکی زانکۆ دوای رفاندنی دەکوژرێت. 
 
زەهرای تەمەن 19 ساڵان رۆژی دووی ئەم مانگە کاتێک لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکانی بەغداوە دەگەڕێتەوە ماڵ، لە رێگە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە دەڕفێنرێت و دوای 10 کاژێر بێسەروشوێنبوون، تەرمەکەی لە نزیک ماڵی خۆیان دەدۆزریتەوە.
 
عەلی سەلمان، باوکی زەهرا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "کاتژێر 10:30 لە ماڵ دەرچوو. ئەوە دوایین دەرچوونی بوو لە ماڵ. تاوەکو ئێستا راپۆرتی پزیشکی دەرنەچووە. وەک پزیشکەکان پێیان گوتین، جەستەی شوێنەواری گوللەی پێوەنەبووە، بەڵام ئەشکەنجەدرابوو".
 
خانەوادەی زەهرا کوردی فەیلین و ئەویش یەکێک بووە لە چالاکڤانانی خۆپیشاندانەکان.
 
هەر لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە دیاردەی رفاندن و کوشتنی خۆپیشاندەران سەریهەڵدا. چەند جارێک حکومەتی عێراق رایگەیاندووە کە ئەمە لایەنی سێیەمە ئەم کارە دەکات. 
 
ئیبراهیم محەممەد، خۆپیشاندەرە و دەڵێت "ئێستا سیناریۆی رفاندن هەیە. چالاکڤانان دەرفێنن بۆچی دەیانەوێت بێدەنگمان بکەن؟ ناتوانن، بەڵکو ئەمە هێز و سووربوونمان زیاتردەکات".
 
ئێستا چالاکڤانی خۆپیشاندانەکان لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن.
 
سەمیر شەمەری، خۆپیشاندەرێکی دیکەیە و ئاماژە بەوە دەکات "کوشتنی گەنجان لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان بەس نییە ئێستا رفاندنی چالاکڤانان دەستی پێکردوە".
 
خۆپیشاندەرانی بەغدا جەخت لەوە دەکەنەوە کە ساردنەبوونەتەوە و لەسەر بەردەوامبوونیان لە خۆپیشاندان سوورن.
 
رەزاق مووسا، خۆپیشاندەرێکی بەغدایە و دەڵێت "دەردەچین مافەکانمان بەدەستدەهێنین ئەگەر بە زۆریش بێت. ئەمانە گەندەڵکارن هیچ بۆ گەل ناکەن".
 
رفاندن و بێسەروشوێنبوونی دەیان کەس، کوژرانی 600 خۆپیشاندەر و برینداربوونی 19 هەزار خۆپیشاندەر نەبوونەتە مایەی ئەوەی گۆڕەپانی خۆیشاندانەکان چۆڵببن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.