لیستەکەی نزیک لە حەشدی شەعبی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانە

20-12-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
بەپێی ئەنجامی بەرایی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا، 45 پارت و هاوپەیمانی کورسییان بەدەستهێناوە، هاوپەیمانیی نەبنی کە پێکهاتووە لە گرووپە چەکدارەکانی نێو حەشدی شەعبی، پلەی یەکەمی هێناوە بە 43 کورسی. 
 
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان بە 35 کورسی پلەی دووەم و هاوپەیمانیی قیوە دەولەی وەتەنی بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم 23 کورسی و هاوپەیمانی تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی 22 کورسی  و هاوپەیمانیی سەروەری بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر  14 کورسییان هێناوە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە لایەنە شیعەکان لە ناوچە سوننە نشینەکان بە لیستی هاوبەش بەشدارییان کردووە و لەوێش کورسییان هێناوە، لەوانە لە دیالە، نەینەوا و سەلاحەدین. 
 
ژمارەی کورسیی پارت و هاوپەیمانییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە تەواوی عێراق 
 
هاوپەیمانیی نەبنی: 43 کورسی
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا: 35 کورسی
هاوپەیمانیی قیوە دەولەی وەتەنی: 23 کورسی
هاوپەیمانیی تەقەدوم: 22
سەروەری: 14 کورسی
تەسمیم: 12 کورسی
هاوپەیمانیی عەزم: 10 کورسی
ئەبشیر یا عێراق: 8 کورسی
حەسمی وەتەنی: 8 کورسی
ئیبداع کەربەلا: 7 کورسی
واست ئەجمەل: 7 کورسی 
هاوپەیمانیی قیەم مەدەنی: 6 کورسی 
ئیشراقییەی کانوونی دووەم: 6 کورسی
پارتی دیموکراتی کوردستان: 6 کورسی
هاویمانیی ئەساس: 5 کورسی
نەینەوا لیئەهلیها: 5 کورسی
جەماوەری وەتەنی: 4 کورسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 9 کورسی
هاوپەیمانی دیالەتونا وەتەنی: 4 کورسی
هاوپەیمانیی عەقدی وەتەنی:  3 کورسی
ئەنبار هەویەتوونا : 3 کورسی
هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک: 3 کورسی
قیادە: 2 کورسی
حەرەکەی وەفا: 2 کورسی
مەدار: 2 کورسی
ماکنە: 2 کورسی
ئەجیال: 2 کورسی
پەرلەمان شەعب: 2 کورسی
هاوپەیمانیی حەدبای وەتەنی: 2 کورسی
هەویە وەتەنی: 2 کورسی
هاوپەیمانیی ئیتاری وەتەنی: 2 کورسی
هاوپەیمانیی قیمەم: 2 کورسی
بەرەی تورکمانی: 2 کورسی
یستحیقاق دیالە: 1 کورسی
واسیقون: 1 کورسی
ئیدراک: 1 کورسی
خیمەت واست : 1 کورسی
مهمە:1 کورسی
فاو زاخۆ:1 کورسی 
جمهور موسەننا: 1 کورسی
هاوپەیمانیی ئەنباری یەکگرتوو: 1 کورسی
هاوپەیمانیی عروبە: 1 کورسی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە