رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و سێ پڕۆژە یاسای پەسندکردن.
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تایبەت بوو بە کەمکردنەوەی کرێی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنە راستەقینەکانیان، پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی و هەمواری یاسای باری کەسی
ئەو پڕۆژەیاسایانەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پەسندی کردن:
- پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان
- پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتی ژمارە 27ی ساڵی 2016
- پێشنیازی یاسای باری کەسێتیی ژمارە 188ی ساڵی 1959
دوای تەواوبوونی دەنگدان بە پڕۆژە یاساکان، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سوپاسی هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکانی کرد و گوتی، ئەوەی بەدەستهات ئەنجامی یەکدەنگی و یەکهەڵوێستیی لایەنە کوردستانییەکان بوو.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفراسێکی رۆژنامەڤانی دا رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق "هەنگاوێکی ئێجگار گەورەی نا" و هەموو ئەو زەوییانەی درابوون بە وەزارەتەکان یان دەستیان بەسەرداگیرابوو، دەگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ