رووداو دیجیتاڵ
جارێکی دیکە بە درۆن هێرشکرایەوە سەر ناوەندی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا.
ئەوە لەکاتێکدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەندجارێک بە درۆن هێرشکرایە سەر ناوەندەکە و ئاگرێکی گەورە لە شوێنەکە دروست بووە.
رۆژی شەممە، 21ـی ئاداری 2026، گرووپی ئەسحابولکەهف، کە خۆی وەک گرووپێکی "بەرگریی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنێت، لە راگەیێندراوێکدا بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشکردنە سەر ناوەندی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا راگەیاند.
گرووپەکە لە راگەیێندراوەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت و داوای لە هاووڵاتییانی سڤیل کردووە لەو شوێنانە دووربکەونەوە کە هێزەکانی ئەمریکا و ئەوانەی گرووپەکە بە "بەکرێگیراو" ناویان دەبات، کاری تێدا دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ