پاشماوەی درۆنێک لە دیالە کەوتە خوارەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پاشماوەی درۆنێکی تێکشکێندراو لە ناوچەیەکی پارێزگای دیالە کەوتە خوارەوە. بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، "نەزانراوە درۆنەکە سەر بە کام هێز بووە."
 
دووشەممە 23ی ئاداری 2026، سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "درەنگانی شەوی رابردوو پارچەی درۆنێکی تێکشکێندراو لە گوندی ئەلبوبابی سەر بە قەزای خاڵس کەوتە خوارەوە."
 
کەوتنەخوارەوەی ئەو درۆنە لە 24ەمین رۆژی جەنگی ئێرانە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، کە تێیدا هەردوو بەرەی جەنگەکە ئاسمانی عێراق بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانیان بۆ سەر یەکدى بەکاردەهێنن.
 
سەرچاوە باڵا ئەمنییەکەی دیالە رایگەیاند، تیمی تایبەتی تەقەمەنی پارچە درۆنە تێکشکێندراوەکەی هەڵگرتووەتەوە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، نازانرێ درۆنەکە سەر بە کام هێزە و بە نەناسراو تۆمارکراوە.
 
گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و سوپای ئەمریکا هێرش دەکەنە سەر یەکدی و لە هەندێک لە هێرشەکاندا درۆن بەکاردەهێنرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق

کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق: پێنچ رۆژی دیکە مۆڵەت بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەدەین

کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق، مۆڵەتی کارکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە بەغدا بۆ پێنج رۆژی دیکە درێژکردەوە. هاوکات هێرشی تووند دەکاتە سەر دەزگای هەواڵگریی عێراق و تۆمەتباریان دەکات بە "سیخوڕی".