ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: چاودێریی بڵاوکراوەکانی نێو سۆشیال میدیا دەکەین

21-06-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاندووە، "لە سۆنگەی کاریگەرییەکانی قەیرانی نێودەوڵەتیی ئێستا و ئەو هەوڵانەی لە گۆڕەپانی عێراقدا دەبیندرێن بۆ چەواشەکردنی رای گشتی و خراپەکاری لە ئاشتیی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەدا، دەزگاکەمان بەدواداچوون و چاودێریی ورد لەو بڵاوکراوانە دەکات، کە لە ماڵپەڕەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاودەکرێنەوە."
 
بەگوێرەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، هەندێک لەو بڵاوکراوانە ئامانج لێیان، "وروژاندنی فیتنە، ئاژاوەی تایەفی و سیاسی، شێواندنی راستییەکان و ساختەکردنی رووداوەکانە."
 
دەزگاکە جەخت دەکاتەوە لەوەی، "ئازادیی دەربڕینی بیروڕا بە واتای دەربازبوون لە سنوورە یاساییەکان یان پێشێلکردنی ئاسایشی نەتەوەیی و بنەما نیشتمانییەکان نایەت."
 
دەشڵێت، "هەر گوتارێکی هاندەر یان ناوەڕۆکێک کە هەڕەشە لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی بکات، یان زیان بە یەکێتیی عێراق و گەلەکەی بگەیێنێت؛ بەپێی یاسا بەرکارەکان و لە رێگەی هاوئاهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەرییەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت."
 
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی داوا لە هاووڵاتییان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکات، "بەرپرسیارێتیی نیشتمانییان هەبێت، وردبن لە گواستنەوەی زانیارییەکاندا و دوور بکەونەوە لە هەموو ئەو شتانەی دەبنە هۆی بڵاوکردنەوەی رق و کینە، ترس، دووبەرەکی یان گومان دروستکردن لەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەت."
 
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دووپاتیشی دەکاتەوە، بەپێی ئەرکە دەستوورییەکانی؛ دەزگاکەیان مافی تەواوی هەیە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنە یاساییەکان دژی هەر کەسێک کە رێگە بە خۆی دەدات، "هەڕەشە لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی بکات، یان ئاژاوە بنێتەوە یان بیەوێت سیستمی گشتیی وڵات تێکبدات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.