رووداو دیجیتاڵ
قوتابییەک لە بەغدا لەکاتى تاقیکردنەوەدا لە یەکێک لە هۆڵەکانى خوێندن منداڵى بوو، گوتەبێژى وەزارەتى پەروەردەى عێراقیش دەڵێت: "منداڵبوونەکە بەهاوکاریی مامۆستایانى ئەو هۆڵە و تیمە تەندروستییەکان بووە".
رۆژی 22ى ئابى 2023، لەکاتى تاقیکردنەوەى خولى دووەمى وانەى عەرەبى پۆلی سێى ناوەندى لە بەغدا قوتابییەکی دووگیان، منداڵی بوو.
کەریم سەدی، گوتەبێژى وەزارەتى پەروەردەى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى رایگەیاند: "ئەو ژنە کە خوێندکار بووە لە یەکێک لە هۆڵەکانى تاقیکردنەوەى پەروەردەى سێى رەسافە بووە."
گوتەبێژى وەزارەتى پەروەردە گوتیشى: "ئەو ژنە دوو گیانە بە هاوکارى مامۆستایانى سەرپەرشتیارى هۆڵى تاقیکردنەوەکە و تیمە تەندروستییەکان منداڵەکەى لەنێو هەمان هۆڵدا بووە و تەندروستیشى باش بووە".
تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى ناوەندى لە عێراق لە 21ى ئاب دەستیپێکردووە و لە 29ى ئاب کۆتایی دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ