دەستپاکیی عێراق: مانگى رابردوو رێگرى لە بەهەدەردانی 219 ملیار دینار کراوە

22-09-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەستەى دەستپاکیى عێراق دەڵێت، ئەو پارەیەی لە مانگى رابردوودا رێگرى لە بەهەدەردانى کراوە، 219 ملیار و 196 ملیۆن و 373 هەزار دینار بووە، کە 100 ملیۆن دینارى گەڕێندراوەتەوە خەزێنەى دەوڵەت.
 
رۆژی 21ی ئەیلوولى 2023 دەستەى دەستپاکیى عێراق، ئامارى رێگرى لە بەهەدەردانى پارە و گەڕاندنەوەى پارەى گەندەڵى بۆ مانگى ئابى رابردوو بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەى ئامارەکە، لەو مانگەدا لە چوارچێوەى لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەکانى گەندەڵیدا 208 ملیار و 726 ملیۆن و 286 هەزار دینار ئاشکرابووە و دەستى بەسەردا گیراوە. هەروەها بەهەدەرچوونى 500  ملیۆن دینار راگیراوە. لە رێگەى رێوشوێنە خۆپارێزییەکانیش رێگرى لە بەهەدەرچوونى نۆ ملیار و 869 ملیۆن و 695 هەزار دینار کراوە. 
 
دەستەکە ئاماژەى بەوەداوە، 100 ملیۆن و 392 هەزار و 688 دینار لە دۆسیەکانى گەندەڵى گەڕێندراونەتەوە گەنجینەی دەوڵەت.
  
بەگوێرەى دوایین ئامارى رێکخراوى شەفافیەتى نێودەوڵەتى بۆ ساڵى 2022، لەنێو 180 وڵاتدا، عێراق لە ریزبەندى 157 بووە لە پرسی گەندەڵیدا. 
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە