عێراق
درۆنێک کە لە ڤیدیۆیەکی موقاوەمەی ئیسلامیی عێراقدا دەرکەوتووە و ئاراستەی ئامانجێکی دەکەن. وێنە: ئەرشیڤ
رووداو دیجیتاڵ
(گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) لە 24 رۆژى جەنگدا بەرپرسیارێتى 549 هێرشی لە ئەستۆ گرتووە کە بە گوتەى خۆیان، کردوویانەتە سەر دووژمنەکانیان لە عێراق و ناوچەکە.
لە 28ی شوباتەوە جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیپێکردووە، لەو کاتەوە گرووپی موقاوەمە بۆ پاڵپشتیی ئێران هێرش دەکاتە سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان و شوێنە نیشتەجێبووەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەى ئەو راگەیێندراوانەى لەسەرەتاى دەستپێکردنى جەنگ بڵاوی کردوونەتەوە ، گرووپەکە تاوەکو ئەمڕۆ دووشەممە 23ى ئادارى 2026، ژمارەى ئەو هێرشانەى کە بەرپەرسیارێتى ئەنجامدانی لە ئەستۆ گرتوون، 549 هێرش بوون.
زۆرترین هێرش ئەو گرووپە بەرپرسیارێتى ئەنجامدانى لە ئەستۆ گرتووە لە 17ی ئاداردا بووە کە 47 هێرش بووە، کەمترین هێرش لە 12 ئادار بووە کە 13 ھێرش بووە.
گرووپی موقاوەمە لە چەند گرووپێکی چەکداری شیعەی نزیک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکدێت.
سەرجەم ئەو ھێرشانەى گرووپەکە بەرپرسیارێتى ئەنجامدانی لە ئەستۆ گرتوون، بە درۆن و مووشەک ئەنجامی داون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ