رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو گەشتەکانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق بۆ لوبنان بە شێوەی رۆژانە دەستپێدەکاتەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 23ی نیسانی 2026، مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: لە 28ی نیسانەوە گەشتەکانی ئەو کۆمپانیایە لە نێوان
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەستپێدەکاتەوە.
ئەو گەشتانە لە 28ی شوباتەوە راگیرابوو، بەهۆی دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.
مەیسەم سافی رایگەیاند: گەشتیاران دەتوانن لە رێگەی بنکە فەرمییەکانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق یان لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە تێکتەکانی ئەو گەشتانە ببڕن.
بەهۆی جەنگەوە عێراق ئاسمانەکەی بە رووی گەشتی هاتوو، رۆیشتوو، هەروەها تێپەرینى فڕۆکەکاندا راگرتبوو، 8ی نیسان بەهۆى ئاگربەستى نێوان ئەمریکاو و ئێران ئاسمانی عێراق بە رووی گەشتەکاندا کرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ