وەزارەتی ناوخۆی عێراق: کارتی نیشتەجێبوون هەڵنەوەشاوەتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیدەکاتەوە کارتی نیشتەجێبوون (بطاقة السكن) هەڵوەشێندرابێتەوە و رایدەگەیەنێت، کارکردن بەو کارتە لە هەموو فەرمانگە و دامەزراوە فەرمییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.
 
رۆژی پێنجشەممە 23ـی نیسانی 2026، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی کارتی نیشتەجێبوون بڵاوکراونەتەوە، هیچ بنەمایەکیان نییە و "رەتیدەکەینەوە".
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوە کردووە کە پڕۆژەی "نیشتەجێبوونی ئەلیکترۆنی" لە قۆناخی جێبەجێکردندایە، کە ئامانج لێی رێکخستنی زانیارییەکانی نیشتەجێبوونە بەشێوەیەکی دیجیتاڵی، ئەم هەنگاوەش وەک ئامادەکارییەک دێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا زانیارییەکانی نیشتەجێبوون بخرێتە ناو "کارتی نیشتیمانیی" بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکان باشتر بکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆک نییە لەسەر بەربژێری سەرۆکوەزیران؛ 'رەنگە پەنا بۆ بەربژێری سێیەم ببەین'

سەرەڕای چەندین کۆبوونەوە، لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ دیاریکردنی بەربژێری سەرۆکوەزیران. ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا دەڵێت ئەگەری هەیە پەنا بۆ "بەربژێری سێیەم" ببرێت بۆ ئەوەی رێگری لە لێکترازان بگرن.